لە شاری تیلبورخی هۆڵەندا كۆنفرانسی ڕاوێژ دەربارەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە ٢٦ و ٢٧ ی نیسان بە بەشداری چەندین چالاكوانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و چەند پارتێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی فوڕات، ڕۆژی یەكەمی كۆنفرانسەكە دوو پانێڵ ئەنجامدرا. لە پانێڵی یەكەمدا لەلایەن هەریەك لە سوهەیلا قادری و موعتەسەم تاتایی و لەیلا ماروتی و فەرشاد دۆستیپوور و دیاكۆ مورادی پێشكەش كرا.
هەروەها پانێڵی دووەم لەلایەن بەسێ شاماری و شیڤا عاملییراد و ئازاد حاجی ئاقایی و سومەیە ڕۆستەمپوور و ناوخاس نەزاری پێشكەش كرا.
هاوكات لە ڕۆژی دووەمدا، پانێڵێك بە بەشداری دیمەن سۆهرابی و پرۆفیسۆر عەباس وەلی و دكتۆر كامەران مەتین و ڕۆژین موكریان و عەزیز ماملێ و هاوژین بەقالی ئەنجامدرا. تێیدا بەشداربووان سەرنجەكانی خۆیان خستەڕوو.
دواتر ڕێكخەرانی كۆنفرانسەكە سەرنج و پێشنیارەكانیان لە ئەنجامنامەیەكدا كۆكردەوە و بۆ ئامادەبووان خوێنرایەوە.