ترەمپ: کەنەدا دەبێتە 51مین ویلایەتی ئەمریکا

جیهان

19 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 715 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، چیدیکە سنوری کێشراو لە نێوان ئەمریکا و کەنەدا نابێت، دەشڵێت،" "کەنەدا ویلایەتی خۆشەویستی ژمارە 51ـی ئەمریکایە."

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ترووس سۆشیەڵ) نوسیویەتی،" ئەمریکا چیدیکە ناتوانێت بە سەدان ملیار دۆلاری ساڵانە پشتگیریی کەنەدا بکات، ئەمە هیچ مانایەکی نییە، مەگەر کەنەدا ببێتە ویلایەتێک ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە هەڵبژاردنی گشتیی کەنەدا دەستیپێکرد، لەوبارەیەشەوە ترەمپ لەپەیامێکدا بۆ کەنەدییەکان دەڵێت،" ئەو کەسە هەڵبژێرن کە توانا و دانایی ئەوەی هەیە باجەکانتان بۆ نیوە بکاتەوە، بێبەرامبەر هێزی سوپاتان بۆ بەرزترین ئاستی جیهانی زیاد بکات."