سەرکردەیەکی عێراقی داوای چارەسەرکردنی کێشەی کورد دەکات

کوردستان

18/11/2025‌ 1101 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 سەرۆکى هاوپەیمانیی سیادە ڕایدەگەیەنێت، تاوەکو کێشەى کورد و فەڵەستین چارەسەر نەکرێت ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست کەمنابنەوە.


خەمیس خەنجەر، سەرۆکى هاوپەیمانیی سیادە لە وتارێکدا لە کۆڕبەندى مێپس ئاماژەی بەوەکرد، "ناتوانرێت ئاڵۆزییە هەرێمییەکان کەمبکرێنەوە بەبێ چارەسەرێکى دادپەروەرانە بۆ کێشەى فەڵەستین، لە ڕێگەى چارەسەرى دوو دەوڵەتى و کۆتاییهێنان بە داگیرکارى ئیسرائیلى لە خاکى سووریا و لوبنان و چارەسەرکردنى کێشەى کورد لە وڵاتانەى بوونى هەیە".

ئەوەشیخستەڕوو، ناکرێت قسە لەبارەى کەمکردنەوەى ئاڵۆزییە هەرێمییەکان بکرێت بەبێ هێنانە ئاراى سیستمێکى هەرێمى، کە هەمووان لەسەرى کۆک بن و هەموان لەخۆبگرێت و حوکمى هەمووان بکات بەبێ هەژموون و سەپاندنى ئەمرى واقع، بەبێ دەستوەردانى دەرەکى لە کاروبارى ناوخۆیی".