پزیشكیان شكستی دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا ئاشكرادەكات

جیهان

16 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 663 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران واشنتۆنی بەبەرپرسیاری شکستی رێککەوتنی کاتی لەگەڵ وڵاتەکەی تۆمەتبار کردو وتی، هاوادارین هەوڵێکی نوێ بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە سەرەتاییە بدرێت.


مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئێمە ئەمریکا بەبەرپرسیاری شکستهێنانی رێککەوتننامە کاتییەکە دەزانین، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا بڕوام وایە کە دەبێت هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێین بۆ جێبەجێکردنی. 

ڕاشیگەیاند، دانوستانەکان بەرەوپێش دەچون، بەڵام ترسنۆکەکان هەموو شتێکیان تێکدا، سەرەڕای ئەوەش دەبێت لەسەر هەوڵەکانمان بەردەوام بین بۆ گەیشتن بە رێککەوتن. مەبەستی سەرۆک کۆماری ئێران زیندوکردنەوەی ئەو رێککەوتنە بوو کە لەمانگی حوزەیرانی رابردوودا تەنیا دوای چەند ڕۆژێک لەواژۆکردنی لە ێوان واشنتۆن و تاران، بەتەواوی داڕما.

ئەم پەیامەی پزیشکیان دوای ئەوە هات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئێوارەی هەینی ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دانوستانی بونیاتنەر لەگەڵ ئێراندا دەکات.