شارپرێس:
پیاوێکی ئەمریکی دوای ئەوەی لەنەشتەرگەرییەک بەخەبەر دێتەوە، شۆکێکی گەورە دروستدەکات کاتێک بەشێوەیەکی ڕەوان قسەی ئیسپانی دەکات، سەرەڕای ئەوەی هەرگیز زمانی نەخوێندوە.
هاوسەرەکەی ئەوساتە سەیرەی تۆمارکردوە کە پیاوەکە لەژێر کاریگەریی بێهۆشکەردا بوهو بەزمانی ئیسپانی وەڵامی پرسیارەکانی داوەتەوە، کاتێک لێی پرسی، "لەکوێ ئەم زمانەت فێربویت؟"، پیاوەکە بەزمانی ئیسپانییەوە جەختیدەکردەوە، تەنها زمانی ئینگلیزی دەزانێت، بەبێئەوەی ئاگاداری ئەو زمانە بێت کە قسەی پێدەکات.
ئەو ڕوداوە جیاوازە لەزۆربەی حاڵەتەکانی "سیندڕۆمی زمانی بێگانە" کە تەنها گۆڕانکاریی لەزاراوەدا ڕوو دەدات، لێرەدا پیاوەکە بەبێژەکردنو ڕیتمێکی تەواو وەک کەسێکی ڕەسەن دەردەکەوت.
ڤیدیۆکە پرسیاری زۆری دروستکردوە دەربارەی ئەوەی ئایا بێهۆشکردن دەتوانێت 'فایلێکی شاراوە' لەمێشکدا بکاتەوە یان پەیوەندیی بەیادەوەرییەکی لەبیرکراوەوە هەیە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی