هەندێك ڕێنمایی بۆ قوتابیان دەربارەی ئەزمونان .....
1ـ گەشبین بە کە سەردەکەویو هەموو کاتێک وا بیربکەوە کەسەرکەوتنت مسۆگەرەو هیچکات نەرێنی بیرمەکەوە، سەرکەوتنت لەپێش چاوەکانت دابنێو خۆت لەدودڵیو شپرزەیی بپارێزەو ترس مەهێڵە.
2ـ کاتەکەت بەشێوەیەکی ڕێکوپێک ڕێكبخە، دوربکەوە لەسەردانو مۆبایلو تەلەفزیۆنو ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان.
3ـ شوێنێک هەڵبژێرە کە گونجاوبێت بۆ خوێندن، چونکە هەڵبژاردنی شوێن، کاریگەرییەکی زۆرباشى لەسەر خوێندن هەیە.
4ـ پێویستە قوتابی بەشەو زوو بخەوێتو بەیانیانیش زوو لەخەو هەڵبستێت، چونکە بەیانیان باشترین کاتە بۆ خوێندن.
5ـ ڕۆژانی تاقیکردنەوە بەجلوبەرگی فەرمی لەقوتابخانە ئامادەبە.
6ـ هەوڵبدە خواردنی تەندروست بخۆیت، چونکە خواردن کاریگەریەکی زۆرباش هەیە لەسەر بیروبۆچونی قوتابیو نابێت قوتابی بێ خواردن بچێتە ناو هۆڵی تاقیکردنەوە.
7ـ پرسیار زۆر بەباشی بخوێنەوەو دواتر وەڵامبدەرەوە، چونکە تێگەیشتنی پرسیار، نیوەی وەڵامە.
8ـ لەکاتی وەڵامدانەوە پەلە مەکەو سود لەکاتەکەت وەربگرە.
9ـ لەسەرەتادا وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەوە کە 100٪ وەڵامیان دەزانیو دواتر پرسیارەکانی تر وەڵام بدەرەوە.
10ـ هەوڵبدە هەموو پرسیارەکان وەڵامبدەیەوەو هیچ پرسیارێک بێوەڵام مەهێڵە.
11ـ زۆربەباشی پێداچونەوە بۆ وەڵامەکانت بکە پێشئەوەی تێنوسەکەت ڕادەستی مامۆستا بکەیت.
12ـ لەهەموو جۆرەکانی گزی (قۆپی) دوربکەوەرهوه.
13ـ پێداویستیەکانی تاقیکردنەوە وەک پێنوسو لێبەرو ڕاستەهێڵ ...هتد لەگەڵ خۆت ببە.
14ـ ڕۆژانی پشوو بەهەل وەربگرە بۆ ئەو بابەتانەی کە پێویستت بەباشتربونە.
15ـ دوای کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوە، بگەڕێوە بۆ ماڵەوەو پشوو بدەو خۆت ئامادەبکە بۆ ئەزمونی دواترو هیچ گفتۆگویەک سەبارەت بەئەزمونی ڕابردوو مەکە.
هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابیان دەخوازم.
1ـ یێ گەشبین بە کو دێ بسەرکەڤی و هەمی دەما هزر بکە کو سەرکەفتنا تە یا مسوگەرەو چ جارا نەرێنی هزرنەکە، سەرکەفتنا خۆ ل پێش چاڤێن خۆ دانێ و خۆ ل دوودلیێ و شەپرزەییێ بپارێزە و ترسێ نەهێلە.
2ـ دەمێ خۆ ب شێوەیەکێ ڕێک و پێک رێك بێخە، دویربکەڤە ل سەرەدان و موبایل و تەلەفزیون و ئامێرێن ئەلیکترونی.
3ـ جهەکی هەلبژێرە کو یێ گونجایی بیت بۆ خاندنێ چونکی هەلبژارتنا جهی کاریگەرییەکا زۆر باش لسەر خاندنێ هەیە .
4ـ پێتڤی یە قوتابی ب شەڤێ زوو بنڤیت و سپێدێ زی هشیارببیت چونکی سپێدێ باشترین دەمە بۆ خاندنێ.
5ـ ڕۆژێن تاقیکرنا ب جلێن فەرمی ل قوتابخانێ ئامادەبە.
6ـ هەوڵبدە خوارنا تە یاتەندروست بیت چونکی خوارنێ کاریگەریەکا زۆر باش یا هەی ل سەر هزرو بیرێن قوتابی و نابیت قوتابی بێ خوارن بچیتە د ئەزموونێدا.
7ـ پرسیارێ زۆر بباشی بخوینە و پاشی بەرسڤێ بدە چونکی تێگەهشتنا پرسیارێ نیڤا بەرسڤێ یە.
8ـ ددەمێ بەرسڤدانێ دا لەزێ نەکە و مفای ل دەمێ دیارکری وەربگرە.
9ـ ل دەست پێکێ بەرسڤا وان پرسیارا بدە یێن تۆ بەرسڤا وان ١٠٠٪ دزانی پاشی بەرسڤا پرسیارێن لدویڤدا بدە.
10ـ هەوڵبدە هەمی پرسیاران بەرسڤ بدەی و چ پرسیارا بێ بەرسڤ نەهێلە.
11ـ زۆر بباشی پێداچوونێ دبەرسڤان دا بکە بەری کو بەرسڤێن خۆ ڕادەستی مامۆستای بکەی.
12ـ خۆ ل هەمی جورێن کزێ و قوپیایێ دویر بکە.
13ـ پێتڤیێن ئەزموونێ وەك پێنڤیس، ژێبەر ...هتد. دگەل خۆ ببە.
14ـ ڕۆژێن بهێنڤەدانێ ب دەرفەت وەربگرە بۆ وان وانێت کوتە پێدڤی بباشتربوونێ هەی.
15ـ پشتی کو ئەزموون ب دوماهیک دهێت، ڤەگەرێ بۆ مال و بێهنا خۆ بدەو خۆ ئامادە بکە بۆ ئەزموونا دیفداو چ دانوستاندنا دەربارەی ئەزموونا بووری نەکە.
داخازا سەرکەفتنێ بۆ هەمی قوتابیان دخازین.
وەلید محەمەد سلێمان
سەرپەرشتیارى پەروەردەیی