سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق تێكڕای بارانبارینی ڕاگەیاند...ڕونكردنەوە لەمەترسی وشكەساڵی دەدات

عیراق

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 541 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند، بارانبارین لەهەندێک ناوچەدا 120 ملم-ی تێپەڕاندوەو دەشڵێت، شەپۆلی ئێستای باران و لافاو دەرفەتێکە بۆ بەرزکردنەوەی یەدەگی ئاو دوای چەندین ساڵ لەوشکەساڵی.


وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەئێستادا عێراق شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمەش دەرفەتێکی گرنگ دەڕەخسێنێت بۆ بەرزکردنەوەی سەرچاوە ئاوییەکان دوای دابەزینیان لە ەرزەکانی پێشودا.

وەزارەتەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، بارانبارین لەهەندێک ناوچەدا 120 ملم-ی تێپەڕاندوەو بوەتە هۆی دروستبونی لافاو بەتایبەتی لەناوچەکانی باکورو باکووری ڕۆژهەڵاتی عێراق.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم بارانبارینە  دەرفەتێکە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ سەرچاوە ئاوییەکان و دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی ئاودێری بۆ ناوچە کشتوکاڵییەکان لەسەرجەم پارێزگاکان و بەتایبەت پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشور.

دوپاتیشیكردەوە، ئەم شەپۆلی بارانبارین و لافاوە دەبێتە هۆی تەواوکردنی یەکەم ئاودێری بۆ وەرزی زستانی ئێستا و پاڵپشتی بەرهەمی کشتوکاڵی دەکات و کاریگەرییەکانی کەمی ئاو کەمدەکاتەوە.