شارپرێس:
لێپرسراوی بەنداوەكانی گەرمیان ئاشكرایكرد، سەرجەم بەنداوەكانی سەر بە گەرمیان پڕبون و مەترسی وشكەساڵی لەسەر ناوچەكە نەماوە.
جەبار مەحمود، لێپرسراوی بەنداوەکانی گەرمیان ڕایگەیاند، هەمو بەنداوەکانی گەرمیان سەرڕێژ بون.
وردەكارییەكەی ئاشكراكردو ڕایگەیاند، بەنداوی باوە شاسوار سەرێژبوەو بەبەرزی 14سم لەسەر سەرڕێژبونی ئاو دەڕوات.
بەنداوی خۆرنەوازان کە هێشتا سەدا 4 ـی ماوە تەواو بێت ئەویش سەرڕێژ بوە، نزیکەی 150 سم ئاو بەسەر سەرێژەکەیدا ڕۆشتوە.
بەنداوی ئاوەسپی سەرڕێژ بوەو بەبەرزی 3 مەتر ئاو لەسەر سەرێژبونیەوە ڕۆشتوە.
بەنداوی تورەجار، سەرێژبوەو 3 مەتر ئاو لەسەر سەرڕێژبونیەوە ڕۆشتوە.