شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر هۆشداری بەهاوڵاتیان دەدات و دەڵێت، دەبێت هاوڵاتیان لەو ناوچانە نزیك نەبنەوە کە ڕێڕەوی ئاوو بەست و کەندو بەنداوەکانی لێیە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەهێزە بارانبارینەی ڕوی لەناوچەکەمان کردوە ئەگەری دروست بونی لافاو و کۆبونەوەی ئاو لەو ناوچانە هەیە کەڕێڕەوی ئاوو بەست و کەند و بەنداوەکانن.
لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە،" داوا لەهاوڵاتیان دەکەین لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو بەهیچ شێوەیەک نزیکی ئەو ناوچانە نەبنەوە بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی خۆیان".
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر ئاماژەی كردوە، لەهەر حاڵەتێک هاوڵاتیان دەتوانن ڕاستەوخۆ تیمە ئامادەباشەکانی بەرگری شارستانی ئاگادار بکەنەوە لەڕێگەی ژمارەکانی:
115
125