شارپرێس:
ئۆتۆمبێلێكى گواستنه‌وه‌ى كارمه‌ندانى ئه‌نجومه‌نى په‌روه‌رده‌ى ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌كه له‌قامیشلۆ ته‌قیه‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كانیش تائێستا هۆكاره‌كه‌یان ئاشكرانه‌كردوه.
كهنداڵ جودى په‌یامنێرى شارپرێس لهڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرایكرد، کەمێک له‌مه‌وبه‌ر لەیەكێك لەگەڕەكەكانی شاری قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێك تەقییەوەو تائێستاش زیانە گیانى‌و مادییەکانى نازانرێت.
به‌وته‌ى كهنداڵ، ته‌قینه‌وه‌كه لەگەڕەكی قوەتلی شاری قامیشلۆ بوه‌و ئه‌و ئۆتۆمبێلهشى تەقیوه‌ته‌وه، ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی کارمەندان بوه لەناوەندی ئەنجومەنی پەروەردەی خۆبەڕێوەبەری.
هێزه ئه‌منیه‌كان باس لهوهدهكهن، تائێستا هۆكارى ته‌قینه‌وه‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێله نازانرێت.
ش.هـ

