ئەنجومەنی سەربازی سوەیدا دامەزراندنی خۆی راگەیاند

جیهان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 749 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ئەنجوومەنی سەبازی سوەیدا دامەزراندنی خۆی بەفەڕمی ڕاگەیاند بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەكە، لەگەڵ درووستكردنی چەند بارەگایەكی سەربازیی.
 
 ئەنجوومەنی سەربازیی سوەیدا رایگەیاند "بەرمەبنای باوەڕداری پتەومان هەیە بە ڕۆڵی نیشتیمانی و ئەركی پاراستنی گەل و وڵاتمان، بە گوێرەی دواین بەرەپیشچوونەكان كە گرووپە تیرۆرستییەكان لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگاكە كۆبوونەوەتەوە، هەرەوەها بە هۆكاری ئاڵۆزییە ئەمنییەكانی ناوشار، بڕیاری هاویشتنی ئەم هەنگاوەمان نا."

ئەنجوومەنی سەربازی سوەیدا بانگەوازی لە هەموو پێكهاتە كۆمەڵایەتییەكان كردووە پێكەوە بۆ پێكهێنانی ئاسایشی و سەقامگیری هەرێمەكە بە ئەركی خۆیان هەستن.