ناتانیاهۆ: رووخساری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان گۆڕی

جیهان

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 331 جار خوێندراوه‌ته‌وه



 بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، ئیسرائیل لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی ئەم دواییەوە سەركەوتو بووە لە گۆڕینی ڕوخساری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەختیشی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی پلانە هاوبەشەكانی حیزبوڵا و حەماسی پووچەڵ كردووەتەوە.

ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەدا كە ئیسرائیل ڕێڕەوی فیلادلفیای كۆنترۆڵكردووە، كە یارمەتیدەر بووە بۆ گەمارۆدانی كەرتی غەززە و ڕێگریكردن لە قاچاخچێتی چەك. جەختیشی لەوە كردەوە كە "رێگە نادەین دەوڵەتی ئیسرائیل شكست بهێنێت".

هەروەها ڕەتكردنەوەی داواكارییەكی جۆ بایدن سەرۆكی پێشووی ئەمریكای بۆ سنوورداركردنی ئۆپەراسیۆنەكانی دژی غەززە ئاشكرا كرد و وتی، ئیسرائیل "دەوڵەتێكی ژێردەستەیی نییە".

سەبارەت بە بەرەی باكور، نەتانیاهۆ ڕوونیكردەوە، ئیسرائیل شەڕەكەی گواستەوە بۆ لوبنان دوای ئەوەی حزبوڵڵا چووەتە ناو شەڕەوە، هەروەها "ئۆپەراسیۆنی پەیجەر"ی ئەنجامدا، كە حزبوڵای تووشی شۆك كرد و لە ئەنجامدا ژمارەیەك لە سەركردە باڵاكانی لەناوبرد، بەبێ ئەوەی پێشوەختە ئیدارەی ئەمریكا لە ئۆپەراسیۆنەكە ئاگادار بكاتەوە.

هەروەها لەبارەی ئێرانەوە رایگەیاندووە كە بەشتێك كەمتر لە رێگری تەواو لەبەرنامەی ئەتۆمی ئێران رازی نابن.

بەپەلە