زانیاریى نوێ له‌باره‌ى لیستى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌

ئابوری

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4784 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دواى ئه‌وه‌ى هەفتەی ڕابردوو لیستی موچەی مانگی نیسانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا، سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی‌و ئابوری هەرێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت "تائێستا بەغدا هیچ تێبینیه‌كى لەسەر لیستەکە نییە".


هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی‌و ئابورى هه‌رێم لیستی موچەو میزان موراجەعەو بەشێک لەداهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا کرد، ئەمەش وەک پابەندییەک بەرامبەر ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ بەغدا کردویەتی، بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا موچەی موچەخۆرانی هەرێم ڕه‌وانه‌ بكات.

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی‌و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكردوه‌، ئێوارەی ڕۆژی 26ى ئه‌م مانگه‌ وه‌فدێكى وەزارەتی دارایی‌و ئابوری بۆ وردبینی لیستی موچە چونەتە بەغدا.

ئه‌و سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی‌و ئابوری هه‌رێم وتوشیه‌تى:"وردبینی لەلیستی موچە بەردەوامە، تائێستا بەغدا هیچ تێبینییەکی لەسەر لیستەکە نییەو وردبینی تەواو بکرێت، ئەگەری زۆرە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بەغدا تەمویلی موچە بکات".

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی عێراقیش زانیاریى له‌باره‌ى موچه‌وه‌ ئاشكراكردوه‌و ڕایگه‌یاندوه‌، سبەینێ وردبینی لەلیستی موچەی فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێم تەواو دەبێت بڕیار له‌سه‌ر ناردنی پاره‌ی موچه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت.

به‌وته‌ى سەرچاوەكه‌، سبەینێ دوشه‌ممه‌ وردبینی لەلیستی موچەی فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تەواو دەبێت‌و ئه‌وكات بڕیار له‌سه‌ر ناردنی پاره‌ی موچه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت.