سبەینێ لە دووكان مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی كۆدەبنەوە

کوردستان

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 456 جار خوێندراوه‌ته‌وه




 بڕیارە سبەینێ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لەبارەی پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێ كۆببنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، بڕیارە سبەینێ لە دوكان لە ئاستی باڵا یەكێتی و پارتی بەسەرۆكایەتی  مەسرور بارزانی ‌و  بافڵ تاڵەبانی  كۆببنەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانە، پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و یەكلاكردنەوەی پۆستەكان لەنێوان هەردولادا تاوتوێ دەكرێت.

بەپەلە