دەم پارتی رایگەیاند، پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنفرانسی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستیی هاوبەشی كورد, لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەكەین.
ئەمڕۆ یەك شەممە دەم پارتی لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاند "كۆنفرانسی ڕۆژئاوای كوردستان, كە نوێنەرانی پارتەكەمان ئامادەی بوون، نەك هەر هەنگاوێكی مێژووییە لە ڕووی بەرقەراركردنی یەكڕیزیی نێوان كورد، بەڵكو دەرفەتێكی زۆر گرنگە بۆ دامەزراندنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێكی دیموكراسی كە هەموو گەل و بیروباوەڕ و كەلتوورێك، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی لە سووریا دەژی، بتوانێت بە ناسنامە و پێگەی خۆیەوە بژی."
دەشڵێت "نموونەی ئەو دیموكراسییە كە بە ئیرادە و هاوپەیمانیی خەڵكی نیشتیمانەكەمان دروست بووە، تاكە چارەیە، نەك ژیان و حوكمڕانی سەپێنراو".