هاكان فیدان: دژی ئەو لایەنانە دەوەستینەوە كە زیان بە یەكێتی خاكی سوریا دەگەیەنن

کوردستان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 459 جار خوێندراوه‌ته‌وه


هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، دژی ئەو گروپ و لایەنانە دەوەستنەوە كە زیان بە یەكپارچەیی خاكی سوریا و سەروەرییەكەی دەگەیەنن.

هەروەها هاكان فیدان رایگەیاند، قبوڵ ناكەن  هیچ لایەنێك لە دەرەوەی دەسەڵاتی حكومەتی سوریا چەك هەڵبگرێت‌و چاوەڕوانن پەكەكە بە خێرایی وەڵامی بانگەوازی  چەكدانان بداتەوە و دەبێت لە سوریا نەمێنن بە رێگەی ئاشتی یان هەر رێگەیەكی دیكە بێت.


 راشیگەیاند، چاوەڕوانی رێككەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەكەن تا جێبەجێبكرێت.