سەرۆكایەتی سوریا لە راگەیەندراوێكدا لەكاردانەوەی كۆنگرەی یەكڕیزی كورد لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، جوڵەكانی سەركردایەتی هەسەدە كە داوای فیدراڵی دەكەن دوورە لەو رێككەوتنەی لەگەڵ دیمەشق كردوویانە.
سەرۆكایەتی سوریا دەشڵێت، یەكێتی خاكی سوریا و گەلەكەی هێڵی سوورە و دەرچوونە لە یەكگرتوویی نیشتمانی و نیگەرانیشن لەو جوڵانەی دەبنە هۆی گۆڕانی دیمۆگرافی لە هەندێك ناوچەدا.
هۆشداریشیان داوە لە پەككەوتنی فەرمانگەكانی دەوڵەت لە باكووری سوریا دەڵێن نابێت هەسەدە دەست بەسەر سامانی نیشتمانیدا بگرێت و دەستوەردانی دەرەكی هەبێت.