هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا ڕۆژی یەكشەممە ڕایگەیاند: دانوستانەكان لەگەڵ حەماس لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەریخست كە ئەو گرووپە زیاتر كراوە و ئامادەیە بۆ ڕێككەوتنی ئاشتی.
فیدان لە لێدوانێكدا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، وتی: ئەم وتووێژانە ئەوە نیشان دەدەن كە حەماس زیاتر ئامادەیە ڕێككەوتنێك واژۆ بكات كە باس لە ناوچە داگیركراوەكانی فەڵەستین و پرسەكانی دیكەش بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، قەیرانەكە دەتوانێت ببێتە دەرفەتێك بۆ جێبەجێكردنی چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ ململانێی ئیسرائیل و فەلەستین.
ڕۆژی 19ی نیسان، فیدان و ئیبراهیم كالن، بەرپرسی هەواڵگری توركیا لە ئەنقەرە لەگەڵ بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس وتووێژیان كرد.