شەڕ لەنێوان پاسەوانەکانی سەعدی پیرە ڕوودەدات و بریندار هەیە

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 6593 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بەگوێرەی زانیارییە تایبەتەکانی شارپرێس ڕۆژی 23ی ئەم مانگە شەڕ لەنێوان پاسەوانەکانی سەعدی ئەحمەد پیرە سەرکردەی یەکێتیدا ڕوویداو پاسەوانێک بریندار بووە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانە کە لەسەرچاوەیەکی‌تایبەتەوە شارپرێس دەستیکەوتووە،  كێشە لەنێوان پاسەوانەکانی سەعدی پیرە دروستبووەو سەعدی پیرە چەند پاسەوانێکی دەرکردووە.

 سەرچاوەکەی شارپرێس رونیشیکردووەتەوە، پاش چەند رۆژێك یەكێك لەپاسەوانە دەركراوەكان دەگەڕێتەوە بۆ شوێنەكەی خۆیی و یەكێك لەپاسەوانەکانی سەعدی پیرە دەداتە بەر دەستڕێژی گوللە و بەقورسی بریندری دەكات و هەڵدێت.

تا ئێستا تەقەکەرەکە دەستگیر نەكراوە، بریندارەكەش تائێستا لەژێرچاودێری چڕدایە لەنەخۆشخانەو هەردووکیشیان خزمی نزیکی یەکدی و کەسی نزیکی سەعدی ئەحمەد پیرەن.