سەرۆكی ‏دامەزراوەی ‏پەی ‏بۆ ‏پەروەردە و ‌‏گەشەپێدان ڕایدەگەیەنێت، "رۆڵی پەرلەمان لە ‏ئەركەوە بۆ ‌‏ئیمتیاز گۆڕدراوە".

کوردستان

24/06/2024‌ 182 جار خوێندراوه‌ته‌وه


سەروەر عەبدولڕەحمان، سەرۆكی ‏دامەزراوەی ‏پەی ‏بۆ ‏پەروەردە و ‌‏گەشەپێدان دەڵێت:"بەگوێرەی ئەو لیستەی لایەنە سیاسییەکان رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیان کردووە، نزیکەی(50٪)ی پەرلەمانی کوردستان بڕوانامەیان نییە و نوسیویانە تەنیا دەزانن ‏بخوێنەوە و بنوسن".

سەروەر عەبدولڕەحمان، سەرۆكی ‏دامەزراوەی ‏پەی ‏بۆ ‏پەروەردە و ‌‏گەشەپێدان ڕایگەیاند، "رۆڵی پەرلەمان لە ‏ئەركەوە بۆ ‌‏ئیمتیاز گۆڕدراوە، هەر ئەوەش وایکردووە كوالیتیی پەرلەمانی کوردستانی ‏ساڵ بە ساڵ بەرەو دابەزین ‏بچێت".‏

سەرۆكی ‏دامەزراوەی ‏پەی ‏بۆ ‏پەروەردە و ‌‏گەشەپێدان وتیشی "ئەوانەی بەڵێنی گەڕانەوەی مووچە فەوتاوەكانی فەرمانبەرانیان ‏دا، کاتێک ‏چوونە پەرلەمان و بوون بە پەرلەمانتار، نەك مووچە فەوتاوەكانیان ‏نەگەڕاندەوە، بەڵكو خۆیان ‏هەشت مانگ بە نایاسایی مووچەیان وەرگرت".‏