شارپرێس:
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ھەرێم ورده‌كاریى كۆبونه‌وه‌كانى دوێنێى به‌غدا ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، داوایانكردوه ئه‌و خاڵه گومرگیه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه كه عێراق له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر سنور كردویه‌تیه‌وه، ده‌شڵێت:"وه‌ك هه‌رێم دانانی خاڵی گومرکمان لەنێوان ھەرێم‌و بەغدا ڕەتکردوەتەوە".
ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ھەرێم ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، وەک وه‌فدى ھەرێم لەسەر دوو پرس لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ کۆبونەتەوە، یەکێک لەو بابەتانەی ئه‌وان جەختیان لەسەر کردوه‌ته‌وه دانەنانی خاڵی گومرگییە لەنێوان پارێزگاکانی ھەرێم‌و عێراق، وه‌كو ساماڵ وتویه‌تى:"چونکە ئه‌وه پێچەوانەی ھەموو ڕێککەوتنەکانی پێشوی نێوان ھەردوو حکومەتە".
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ھەرێم قسه‌ى بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى كردوه‌و وتویه‌تى:"تەوەری دوەمی کۆبونەوەی نێوانمان له‌گه‌ڵ بەغدا لەبارەی پرسی دەروازە سنورییەکان بوو، لەمانگی 12ی ساڵی ڕابردوو کۆنوسێک ئامادەکراوەو کاری لەسەرنەکراوە، داوامانکرد کار بەو کۆنوسە بکرێت دیارە بۆچونی جیاوازی لەسەر ھەبوو، بڕیاردرا ھەریەک لای خۆیەوە پێیدا بچێتەوە".
لەبارەی کردنەوەی دەروازەیەکی سنوریش لەنێوان تورکیا‌و عێراق، ساماڵ عەبدولڕەحمان ئاشكرایكرد، "ئەوەى عێراق خاڵی گومرگییە نەک دەروازە، له‌و ڕوه‌شه‌وه داوامانکردوە دانانی ئەو خاڵە گومرگییە ھەڵپەسێرن‌و ڕایبگرن، بەشێوەیەکی گشتی کۆبونەوەکە باش بوو، بەڵام ھەندێ بابەت زیاتر ھەڵدەگرێت‌و پێویستی بەکاتی زۆرتر ھەیە بۆ ئەوەی بگەینە ڕێککەوتن".
وه‌فدێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان كه پێكهاتون له‌وه‌زیرانى ناوخۆ‌و دارایی هه‌رێم له‌به‌غدان بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ‌و دارایی حكومه‌تى عێراق‌و به‌وته‌ى ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمانیش، تائێستا ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ى له‌سه‌رى كۆبونه‌ته‌وه نه‌كراوه.
![](https://images.sharpress.net/root/root/images/13312023_Sharpress.gif)