شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم تۆمارکردنی دوو حاڵەتی تای خوێنبەربون لەپارێزگای هەولێر ڕاده‌گه‌یه‌نێت‌و وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه‌ش زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم ئاشكرایكرد، دوو هاوڵاتی شاری هەولێر کە هەردووکیان پیشەیان گۆشتفرۆشییە، یەکێکیان تەمەنی 32 ساڵەو ئەوی دیكه‌ش تەمەنی 28 ساڵە، توشی نەخۆشی تای خوێنبەربون بونه‌و ئێستا لەژێر چارەسەری پزیشکیدان‌و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوو ڕۆژ پێش ئێستا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم ڕه‌تیكرده‌وه هیچ نه‌خۆشیه‌كى تاى خوێنبه‌ربون له‌شارى هه‌ولێر تۆماركرابێت له‌كاتێكدا پێنج حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربونی لەمساڵدا لەهەرێمی کوردستان تۆماركراوه کە دوو حاڵەتیان لەسنوری پارێزگای دهۆک‌و سێ حاڵەتیش لەسنوری پارێزگای سلێمانیه.
نەخۆشی تای خوێنبەربون، لەڕێگەی زیندەوەرێکی بچوکەوە، کە ناوی (گەنە)یە، لەئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، لەزۆرینەی حاڵەتەکاندا نەخۆشییەکە لەسەر ئاژەڵ دەرناکەوێت، بەڵام کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەكات کە بەچەند شێوازێك دەردەکەوێت، کە بریتین لە(ئیبۆلا، لاسا، دەنگوو، ماربورگ‌و یەڵۆ فیڤەر)، ئه‌و نه‌خۆشیه لەماوەی 3 بۆ 14 ڕۆژدا نیشانەکانی دەردەکەوێت، کە گرنگترینیان بریتییە لەتایەکی بەرز، ئازاری ماسولکەو ئێسکەکان، بێهێزیی‌و هەستکردن بەگێژبون.
ته‌ندروستیش ده‌ڵێت:"بۆ چارەکردنی نەخۆشەکە پێویستە، پشکنینی خوێن بۆ نەخۆش بکرێت‌و جیابکرێتەوە لەنەخۆشی دیکە، چونکە ئەگەری زۆرە بەهۆی پاشەڕۆوە، نەخۆشییەکە بگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە، هەروەها ئەو نەخۆشانەی بەهۆی تای خوێنبەربونەوە، توشی کەمخوێنی دەبنەوە، پێویستە بەزویی خوێنیان بۆ دابینبکرێت، ئەو نەخۆشانەش کە نیشانەی سکچون‌و ڕشانەوەیان هه‌یه، بۆ چارەکردنیان‌و پاراستنیان لەوشکبونەوە دەرمانی پێویستیان پێدەدرێت".
![](https://images.sharpress.net/root/root/images/13312023_Sharpress.gif)