شارپرێس:
ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى گه‌ڕه‌كى ڕاپه‌ڕینى شارى سلێمانى هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تائێستا هۆكارى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه نه‌زانراوه".
له‌ڕونکردنەوەیەکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم سەبارەت بەڕوداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لەنزیک پڕۆژەی میران سیتی لەگەڕەکی ڕاپەڕینى شارى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێك لەجۆری کیا سپۆرتاج ڕەنگی سپی ته‌قیه‌وه‌و لەئێستاشدا هۆکاری تەقینەوەکەی نەزانراوە".
ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌یدا نوسیویه‌تى:"له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا دووکەس بەسەختی برینداربون کە یەکێکیان شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌و ئەوەی دیکەیان سەرنشین بوەو لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەهۆکاری تەقینەوەکە بەردەوامە".
پێشتریش میدیاى نزیك له‌یه‌كێتى ورده‌كاریى زیاترى له‌باره‌ى ته‌قینه‌وه‌كه ئاشكراكردوه‌و نوسیویه‌تى:"لەگەڕەکى راپەڕینى شارى سلێمانى ئۆتۆمبێلێک تەقیوەتەوەو بەهۆیەوە دوو کەس برینداربون کە ئەندامى تەڤگەرى ئازادین‌و ڕوداوەکەش بەهۆی بۆمبی لکێنراوەوە بوە".