شارپرێس:
دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى سلێمانى، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌سنورى پارێزگاى دهۆكیش ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕویداوه‌و په‌یامێرى شارپرێس-یش له‌دهۆك ده‌ڵێت:"كوژراو‌و بریندار هه‌یه".
په‌یامنێرى شارپرێس له‌پارێزگاى دهۆك ئاشكرایكرد، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لەپارێزگای دهۆک تەقینەوەیەک ڕویدا‌و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ژنێک گیانی لەدەستداوە، هێزە ئەمنییەکانیش چونەتە شوێنی ڕوداوەکەو لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوەو باس له‌وه‌ده‌كرێت، گوماندەکرێت بۆمبێکی چێندراو بێت.
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس، له‌ناو كه‌مپه‌كه كه ئاواره‌كانی شنگالی لێیه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕویدا‌و به‌هۆیه‌وه ژنێك گیانی له‌ده‌ستداو هه‌روه‌ها برینداریشی لێكه‌وتوه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه‌ش جلشۆرێك بوه‌و قوربانیه‌كه‌ش كه گیانى له‌ده‌ستداوه ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵه‌و برینداری دیكه‌ش هه‌یه.
پیر دەیان بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کۆچ‌و کۆچبەران‌و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لەدهۆک به‌شارپرێسى وت:"دوێنێ ئەو جلشۆرە لەشنگال لەلایەن کەسێکەوە بو ئه‌و ژنە هێنراوتەوە کەمپی خانکێ، دوای ئەوەى ئەمڕۆ ژنه‌كه كارى پێكردوه، ڕاسته‌وخۆ تەقیوه‌ته‌وه‌و گیانى له‌ده‌ستداوه، له‌وباره‌یه‌وه لێکۆڵینەوە دەستیپێکردوەو تائێستا دیارنییە چی لەناو ئەو جلشۆرەدا بوە".
![](https://images.sharpress.net/root/root/images/13312023_Sharpress.gif)