یەکەم کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی لەبەغدا ئاشکرابوو

کوردستان

02/07/2024‌ 9558 جار خوێندراوه‌ته‌وه


مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە سەردانی بەغدا دەکات، یەکەم وێستگەش لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە کۆدەبێتەوە.

میدیای عێراقیی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، مەسعود بارزانی ڕۆژی چوارشەممە بەشداریی کۆبوونەوەیەکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە دەکات.

دوای شەش ساڵ بارزانی سەردانی بەغدا دەکات، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعە، لەگەڵ سەرکردە شیعە و سوننەکان کۆدەبێتەوە.