شارپرێس:
لەئەنجامی تەقینەوە بەهێزەکەی بەندەر عەباسی باشوری ئێران، تاکو ئێستا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسیش برینداربون.
ڕێکخراوی فریاکەوتنی خێرای ئێران لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بەهۆی تەقینەوەکەی بەندەر عەباس تاکو ئێستا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە 560 کەسیش بریندارن و لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەری پێویستیان پێدەدرێت ".
هاوکات، فاتیمە مهاجرانی، وتەبێژی فەرمی حکومەتی ئێران باسی لەوەکرد، ڕاگەیاندنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و هۆکاری تەقینەوەکەی بەندەر عەباس کاتی دەوێت.