حكومه‌تى هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 13087 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەبڕیاری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، نابێت هیچ دامەزراوەیەكی حكومی بەشێوەی ڕاستەوخۆ نوسراو ئاراستەی كونسوڵخانەکان بکات بۆ پێدانی ڤیزا بەفەرمانبەران.


ئه‌مڕۆ سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نوسراوێكی بڵاوكردوەتەوەو ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، بەبڕیاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، پاڵپشت بەبڕیاری ژمارە 15ی ئەنجومەنی وەزیران كه‌ له‌7ى 8ى 2019 ده‌رچوه‌، نابێت هیچ دامەزراوەیەكی حكومی بەشێوەی ڕاستەوخۆ نوسراو ئاراستەی (نوێنەرایەتییەكان‌و كونسوڵخانەی وڵاتان لەهەرێم) بكات بۆ پێدانی ڤیزا بەفەرمانبەرانی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم.

حكومه‌تى هه‌رێم لەنوسراوەكەشدا ئاماژەى به‌وه‌شكردوه‌، فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، تاكە لایەنی تایبەتمەندە بەم بابەتە، پێویستە گشت داواكارییەكان بۆ كاری پێویست ئاراستەی فەرمانگەی ناوبراو بكرێن.