هه‌ولێر زه‌نگى مه‌ترسى لێده‌دات

کوردستان

16 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5907 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پارێزگارى هه‌ولێر زه‌نگى مه‌ترسى لێده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هەولێر لەچاوەڕوانی هاوینێكی سەخت‌و بێ ئاویدایە"، ده‌شڵێت:"كێشەی كەمی ئاو ڕوو ده‌دات".


ئەمڕۆ یەكشەممە، لەدیداری گۆرانكاریی كەشوهەواو ئاسایشی ئاو كە لەهەولێر بەڕێوەچوو، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، وتى:"لێكەوتەكانی گۆڕانكاریی ئاوو هەوا گەورەترین كێشەیە كە ڕوبەڕوی مرۆڤایەتی بوه‌تەوەو بەجۆرێك كاریگەریەكانی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەبێت".

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەكەمی ڕێژەی بارانبارین‌و بەرزبونەوەی پلەی گەرما كردو كە هاوكێشەكان دەشێوێن، ئه‌و وتى:"بەهۆی كەمی بارانبارین لەوەرزی بارانبارین، له‌هاویندا كێشەی كەمی ئاو دەبێت‌و هاوینێكی سەختمان لەڕوی ئاوەوە دەبێت‌و هەولێریش لەچاوەڕوانی هاوینێكی سەخت‌و بێ ئاویدایە".