شارپرێس:
دوای ئەوەی نرخی زێڕ زۆر بەرزبوەتەوە، یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان لەپەیامێکدا داوا لەهاوڵاتیان دەکات، بۆ مارەیی ئافرەتان کارئاسانی بکەنو بارودۆخی قۆناغەکە لەبەرچاو بگرن، ڕاشیدهگهیهنێت، "ئیسلام، بۆ مارەیی هیچ ئەندازەو شتێکی دیارینەکردوە، بەڵکو هەر شتێکی شایستەو گونجاوبێت ئاساییە بکرێتە مارەیی مەرج نییە تەنها زێڕ بێت".
یەکێتیی زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان سهبارهت بهگرانبونى زێڕو دروستنهبونى قورسایى لهسهر ئهوكهسانهى ژیانى هاوسهرگیریى پێكدههێنن ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوهو باس لهوهدهكات، "لەبەرئەوەی پرۆسەی هاوسەرگیریی پرۆسەیەکی گرنگەو ئیسلام بایەخێکی زۆری پێدەدات، بەتایبەت لەپێکهێنانی پرۆسەی هاوسەرگیریی لەسەر بنەمای ڕێزو خۆشەویستیو تەبایی، ڕاستە شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام مارەیی وەک حەقێکی شەرعی ئافرەت دیاریکردوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش پێغەمبەر (درودی خوای لێ بێت) ئاماژەی بەوەداوە، کە بەخێرترین پرۆسەی مارەبڕین ئەوەیە مارەییەکەی کەم بێت".
لهبهشێكى دیكهى ڕاگهیهنراوهكهدا هاتوه، "لەو سۆنگەوە کە ئێستا زێڕ زۆر گران بوەو ڕۆژ بەڕۆژ نرخەکەی بەرزدەبێتەوە، داوا لەهاووڵاتیان دەکەین کارئاسانیو بارسوکی لەمارەیی بکەن، ئیسلام بۆ مارەیی هیچ ئەندازەو شتێکی دیارینەکردوە، بەڵکو هەر شتێکی شایستەو گونجاوبێت ئاساییە بکرێتە مارەیی مەرج نییە تەنها زێڕ بێت".
جهختیشدهكاتهوه، "گیانی هاوکارییو یارمەتیدانو ڕەچاوکردنی خزمایەتیو کارئاسانی بۆ گەنجان بەشێکی دیندارییەو ئەم پرۆسەیەش چەندە بەئاسانکارییەوە ئەنجامبدرێت بەختەوەریی زیاتری خێزانییو ئاشتیی کۆمەڵایەتیی زیاترى بەدواوەیە".
