ئەو ئاسایشانەی هێرشیانکردەسەر سەر پاسەوانەکانی زیاد جەبار دەستگیرکران

کوردستان

22 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 900 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی گرژییەکانی ئەمڕۆی نێوان ژمارەیەک کارمەندنی ژمارەیەک ئاسایش و چەند پاسەوانێکی بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لەسلێمانی بڵاوکردەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت،" سەبارەت بەو گرژی و ئاڵۆزیەی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕوویدا، ئەنجومەنی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێنراوە".

ئەوەشیخستەڕوو،" ئەوانەی سەرپێچی یاساییان کردووە هێرشیان کردۆتە سەر پاسەوانەکانی زیاد جەبار  لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی، سەرجەمیان دەستگیرکراون و ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر ".