نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە سەرکردایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەکەی بەندەر عەباسی ئێران دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، "سهرهخۆشيى قووڵمان ئاراستهى سهركردايهتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، خانهواده و كهسوكارى قوربانييانى تەقینەوهكهى ئەمڕۆى بەندەری شەهید رەجایی لە شاری بەندەر عەباس دهكهين. لەم ناخۆشییەدا هاوسۆز و هاوخهمتانين."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "له خواى مهزن داواكارين گيانى قوربانييان شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايى به ههموو لايهك ببهخشێت."
نێچیرڤان بارزانی هيواى زووچاكبوونهوه بۆ برينداران و سەلامەتی و ئارامى بۆ گەلی ئێران دەخوازێت.
ئەمڕۆ شەممە لە شاری بەندەرعەباس، ناوەندی پارێزگای هورموزگان لە باشووری ئێران تەقینەوەیەکی گەورە روویدا.
سەرۆکی رێکخراوی بەهاناوەچوون و کۆمەڵگەی مانگی سووری ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی بەندەر عەباسەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 500ـی دیکەش بریندار بوون.