ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی گەورەترین خاڵی ناکۆکی نێوان ئێران‌و ئەمریکا لەداوستانە ئەتۆمییەکاندا ئاشکرادەکات

جیهان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 10767 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لەڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردوە کە سەرەڕای ئەوەی لەمیدیاکاندا باس لەوەدەکرێت، ئێران‌و ویلایەتەیەکگرتوەکاندا دانوستانی بەرهەمداریان کردوەو بەرەوپێشچونیان هەبوە، بەڵام هێشتا کەلێنی گەورە لەنێوانیاندا هەیە.


ڕۆژنامە ئەمریکییەکە لەڕاپۆرتەکەیدا باسی لەوەکردوە،  کەلێنی بەرچاو لەنێوان ئەمریکاو ئێران لەدوایین دانوستانە ئەتۆمییەکاندا هەبوە، بەشێوەیەک سەرەڕای بانگەشەی ئەوە دەکرێت پێشکەوتن لەدانوستانەکان هەبوە، بەڵام ناکۆکیی سەرەکیی لەسەر پێداگریی ئێرانە لەسەر بەردەوامیی پیتاندنی یۆرانیۆم لەچوارچێوەی خاکی وڵاتەکەیدایە کە واشنتۆن ئەوە ڕەتدەکاتەوەو داوادەکات یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران ببرێتە وڵاتی سێیەم.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن، وادەی دوو مانگی دیاریکردوەو هەڕەشەی ئەوەیکردوە کە لەئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکان، ڕێوشوێنی سەربازیی دەگرێتەبەر.

بڕیارە بەرپرسێکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەشداریی لەدانوستانەکانی داهاتودا بکات بۆ چاودێریکردنی پابەندبونی ئێران بەڕێککەوتنەکان، لەبەرامبەردا تەلەفزیۆنی ئێران ئاماژەی بەوەدا کە خولی سێیەمی دانوستانەکان کە لەعومان بەڕێوەچوە.