شارپرێس:
ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی بەندەری ڕەجایی شارستانی بەندەر عەباس، گەیشتە 18 کەسو زیاتر لە 800 بریندار، بەرگریی شارستانیی بەندەرەکەش دهڵێت:"تائێستا بەتەواوەتی نەتوانراوە ئاگری تەقینەوەکە کۆنترۆڵ بکەین".
محەممەد ئاشوری پارێزگاری هورمزگان لەگەڵ ڕاگەیاندنی دوا ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکەی بەندەری ڕەجایی کە ژمارەیان بۆ 18 کوژراوو زیاتر لە800 بریندار بەرزبوەتەوەو سێ ڕۆژیش ماتەمینی سەرتاسەری ڕادهگهیهنرێت.
هاوکات پێشبینیدەکات، بەهۆی بەهێزییو کاریگەریی تەقینەوەکە ژمارەی قوربانیان زیاتربێت.
هەر لەبارەی ڕوداوەکەوە، ئاژانسی ئیقتسادنیوزی ئێران نوسیویهتى، "تائێستا تیمەکانی بەرگریی شارستانی نەیانتوانیوە ئاگری تەقینەوەکەی بەندەری ڕەجایی بکوژێننەوە".
لهلایهكى دیكهشهوه ئاژانسی میهر لەزاری بابەک مەحمودی سەرۆکی ڕێکخراوی فریاگوزاریی مانگی سور بڵاویکردوەتەوە، سەرجەم بریندارەکانی تەقینەوەکە گواستراونەتەوە نەخۆشخانەو ئاماری قوربانییەکانیش هیچ گۆڕانێکی بەسەردانەهاتوە.
لەلایەکی دیکەوە ئەحمەد پویافەر قائیمقامی بەندەر عەباس وتویهتى، "ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی کارەساتی تەقینەوەکەی بەندەری ڕەجاییو پیسبونی بەرگە هەوا، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشوی فەرمییە".
