شارپرێس:
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، به‌هۆى كاره‌كانى كۆمپانیاى دانه‌غازه‌وه، پێدانى كاره‌با كه‌مده‌بێته‌وه.
وەزارەتی کارەبای حكومه‌تى هەرێم له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، "پڕۆسەی چاكسازیی بۆ ژێرخانی کارەبا لەلایەن تیمەکانی وەزارەتی کارەباو كۆمپانیای دانه‌غازه‌وه بەردەوامە".
ده‌شڵێت، "بۆیە بەرهەمهێنانی غاز بەبڕی 150 ملیۆن پێ سێجا كەمیكردوە، بەمەش بەرهەمهێنانی كارەبا بەبڕی 800 مێگاوات دابەزیوەو هەندێكجار كارەبا بۆ ماوەیەكی كەم دەبڕێت".
ئه‌وه‌شى ڕونكردوه‌ته‌وه، "هەردوو وەزارەتی كارەباو وەزارەتی سامانە سروشتییەكانى هه‌رێم، لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوداو هەوڵدەدرێت ئەم پڕۆسەیە كەمترین كاریگەریی لەسەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی هەبێت".