شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پهیامێكى بهپهلهى ئاراستهى ئێران كردو ڕایگهیاند، "داوا لەئێران دهكهین ڕازیبێت بەئەنجامدانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنتۆن"، دهشڵێت، "هێشتا دیپلۆماسی بژاردەیە لهبهردهممان".
مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لەئێران کرد ڕازیبێت بەئەنجامدانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ، ئەمەش دوای کاراکردنەوەی سزاکانی نەتەوەیەکگرتوەکانە دژی تاران بەهۆی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەیەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "دیپلۆماسی هێشتا بژاردەیەکەو گەیشتن بەڕێککەوتن باشترین دەرئەنجامە بۆ گەلی ئێرانو جیهان".
ڕۆبیۆ وتی، "بەڵام بۆ ئەوەی ئەمە ڕوبدات، پێویستە ئێران ڕازیبێت بەئەنجامدانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ کە بەنیازپاکیو بەبێ کات کوشتنو شێواندن بەڕێوەبچێت".
هاوکات داوای لەوڵاتانی دیکەش کرد، دەستبەجێ سزاکانی سەر تاران جێبەجێبکەن.
دوای گەڕاندنەوەی سزاکان بۆ سەر ئێران، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئهو پەیامهى بڵاوكردهوهو داوای لەتاران کرد، بەبێ دواکەوتن لەگەڵ واشنتۆن گفتوگۆی دیپلۆماسی دەستپێبکاتەوە، هۆشداریشدەدات لەوەی لەئەگەری ئەنجامنەدانی ئەمکارە ڕوبەڕوی سزای زیاتر دەبێتەوە.
دوای ئەوەی لەئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان بەئامادەبونی ئەندامانی ئەنجومەنەکە، ڕوسیاو چین پڕۆژە بڕیارێکیان سەبارەت بەدواخستنی دوبارە سەپاندنەوەی سزاکان لەسەر ئێران خستە دەنگدانەوە، دواجار پڕۆژەکە دەنگی پێویستی بەدەستنەهێناو پەسەندنەکرا.
