مالیکی و عامری لەترسی هێرشی ئیسرائیل ڕێوشوێنی بەپەلەی خۆپارێزی دەگرنەبەر

عیراق

20 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1169 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ڕادیۆی مۆنتی کارلۆ بڵاویکردەوە، گروپە چەکدارە عێراقییەکان بەپەلە دەستیان کردووە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی، لەوانە چۆڵکردنی شوێنە سەرەکییەکان و هاوکات سەرکردەکانیان مۆبایل بەکارناهێنن.

 ئەم ڕێوشوێنانە لەدوای هەڕەشەکانی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دێت بۆ لێدانی گروپه چەکدارەکانی عێراق لەمیانی ئەو وتارەی دوێنێ لەکۆبونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەشی کرد.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، ڕێکارەکانی خۆپارێزی کاریگەری لەسەر سەرکردە سیاسییە گرنگەکانی ناو لایەنە شیعەکان هەیە، لەنێویاندا هادی عامری و نوری مالیکی، کە ترسی ئەوەیان هەیە ئیسرائیل بیانکاتە ئامانج.

 شارەزایانی دۆخەکە دەڵێن، هەڵسەنگاندنی لایەنە ئەمنی و سیاسییەکان لە بەغدا بۆ هەڕەشەکانی ناتانیاهۆ گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەوڵدەدات گڵۆپی سەوز لە ئەمریکا وەربگرێت بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر گروپە عێراقییەکان و سەرکردەکانیان تیرۆر بکات، یان دەیەوێت لەگەڵ ئەمریکییەکان هەماهەنگی بکات بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات.
ئ.ه