ئەو کەسەی چەکی دەگەیاندە داعش دەستگیرکرا

عیراق

22 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 969 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند، تیرۆرستێکی داعشیان لەگوندێکی باشوری بەغدا دەستگیرکردووە.

دەزگاکە لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەو تیرۆرستە بەرپرس بووە لە بەناو ویلایەتی باشوری رێکخراوی تیرۆرستی داعش و بەرپرس بووە لەمەفرەزەیەک کە ئەرکیان گواستنەوەی تەقەمەنی و چەک و چەک بووە بۆ بەغدا و ناوچەکانی دیکەی خوارووی عێراق.

دەشڵێت، ناوبراو زوو زوو لەناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە جوڵەی کردووە و ھێزە ئەمنییەکانیش بەوردی چاودێریان کردووە و دواجار لەگوندێکی باشوری بەغدا دەستگیرکرا.