شارپرێس:
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ده‌نگۆیه‌ك گوایه ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له‌سه‌ر سكاڵاى چه‌ند ڕۆژنامه‌نوسێك‌و له‌ناویاندا كه‌مال ڕه‌ئوف براوه‌ته‌وه به‌رده‌م دادوه‌ر، كه‌مال ڕه‌ئوف ڕونكردنه‌وه ده‌دات‌و ده‌ڵێت:"من له‌ساڵى 2019وه سكاڵاكه‌ى خۆم كشاندوه‌ته‌وه‌و وتومه چیتر سكاڵام نییه‌و دوباره هه‌مان وته‌م له‌به‌رده‌م دادوه‌ر ڕاگه‌یاندوه‌ته‌وه".
کەمال ڕەئوف ڕەحیم ڕۆژنامه‌نوس‌و چاودێرى سیاسیى له‌رونكردنەوەیەكدا بۆ ڕای گشتیی ده‌ڵێت، "ئەمڕۆ لەمیدیاكان وابڵاوكرایەوە گوایە شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی نەوەی نوێ لەسەر سكاڵای چەند ڕۆژنامەنوسێك كە یەكێكیان بەندەیە، براوەتەوە بەردەم دادوەر بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر داواكانی ئێمە".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "لەڕاستیدا ئەو سكاڵایانە لەساڵی 2019 تۆماركراون، بەڵام دوای ئەوەی چەندجارێك وتەی تۆمەتبارەكان وەرگیراو سزانەدران، بەندە داواكەی خۆم كشاندەوەو لەبەردەم دادوەر وتم، من چیتر سكاڵام نییە".
له‌و ڕونكردنه‌وه‌یه‌دا كه‌مال ڕه‌ئوف ئه‌وه‌شى ڕونكردوه‌ته‌وه، "لەم ڕۆژانەدا جارێكی دیكه پەیوەندیم پێوەكرایەوە كە بچم بەدەم سكاڵاكەمەوە، بۆیە ناچار جارێكی دیكه داوام پێشكەشی بەڕێز دادوەر كردەوە كە من سكاڵام نییەو دەستبەرداری هەموو مافێكی یاسایی‌و مەدەنی خۆم بوم لەم كەیسەو ئێستاش پێم سەیرە لەم سکاڵایە جارێکی تر ناوی ئێمە هاتبێت وەك سكاڵاكار".
