شارپرێس:
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر درۆنێك له‌نزیك شارى به‌سره كه‌وته خواره‌وه، سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كانیش ده‌ڵێن، "لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردوه، به‌ڵام پێده‌چێت ئیسرائیلى بێت".
به‌گوێره‌ى لێدوانى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیى له‌پارێزگاى به‌سره بۆ شارپرێس، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر درۆنێك له‌نزیك شارى به‌سره كه‌وتوه‌ته خواره‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕونیكرده‌وه، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لەنزیک دەروازەی شلامچە لەسنوری پارێزگای بەسرە کەوتوه‌تە خوارەوە، به‌ڵام زیانى به‌هیچ كوێیه‌ك نه‌گه‌یاندوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى بۆ شارپرێس ڕونكرده‌وه، "سه‌ربارى ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تائێستا بۆمان ئاشكرابوه، درۆنه‌كه ئیسرائیلیه".
ئه‌وه‌شى وت، "درۆنه‌كه تایبه‌ته به‌چاودێریكردن‌و كوالێتیه‌كى به‌رزیى هه‌یه له‌ناردنه‌وه‌ى وێنه‌ى ئه‌و شوێنانه‌ى ده‌یانگرێت".