شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سودانى په‌یوه‌ندیی به‌مه‌سرور بارزانیه‌وه كردوه‌و له‌باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم گفتوگۆیانكردوه، جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه، "بارزانى داواى له‌سودانى كردوه، له‌و شه‌ش موچه‌یه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم كه ماوه‌و نه‌دراوه، سه‌رجه‌میان بدرێن‌و هیچ موچه‌یه‌ك نه‌فه‌وتێت".
نوسینگەی مه‌سرور بارزانى سەرۆک وەزیرانى هه‌رێم له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ى بڵاویكردوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئەمڕۆ بارزانى پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەسەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەممەد شیاع سودانی-یه‌وه پێگەیشت.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، "هەردولا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان‌مان بەدەستکەوتێکی گرنگ ناوبرد کە لەخزمەتی هەموو عێراقییەکاندایە".
سودانى وتویه‌تى، سوپاسی حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن‌و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم گەیشتن بەڕێککەوتنەکە.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه په‌یامێكى بارزانى بۆ سودانى ئاشكراكردوه‌و ده‌ڵێت:"هیوامان خواست ئەم ڕێککەوتنە ببێتە ڕێخۆشکەر بۆ دەرچونی یاسای نەوت‌و گاز‌و داواشمانکرد کێشەی موچەو شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەربێت بۆ ئەوەی چیتر خەڵکی کوردستان لەدڵەڕاوکێدا نەبن، هەروەها وتمان نابێت موچەکانی ئەمساڵیش بفەوتێن".
هه‌روه‌ك باس له‌وه‌شكراوه، "بارزانى‌و سودانى هاوڕابون لەسەرئەوەی، لەبودجەی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵی 2026، پێویستە هەرێمی کوردستان بەشە بودجەی خۆی هەبێت".
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، بەمزوانە لیژنەیەکی تایبەت لەبەغداوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ نەهێشتنی هەموو ئاستەنگەکان بەردەم جێبەجێکردنی پڕۆژەى گه‌شه‌پێدان كه گرنگەو کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر گەشەپێدانی ئابووری لەهەموو عێراقدا دەبێت.
