ناوەرۆکی کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی

کوردستان

22 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2084 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.

لەڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، ڕۆژی شەممە ۲۷ی ئەیلولی ۲٠۲٥ لە سەڵاحەدین مەسعود بارزانی پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.

بەگوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوە، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەکە و پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی تازەی هەرێم تاوتوێ کرا.