شەڕ لەنێوان هەسەدە و گروپە چەکدارەکانی سوریا ڕویدا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 435 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دوو پێگەی سەربازی گروپە چەکدارەکانی سوریای لە گوندی ئەلقەشلەی  ڕۆژهەڵاتی حەلەب کردە ئامانج و لەناویان بردن، بەڵام هیچ زانیارییەکی زیاتر سەبارەت بە زیانی گیانی دەست نەکەوتووە.

 ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، زیاتر لە 10 گولەی تۆپ  لە دەوروبەری بەنداوی تشرین لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب کەوتونەتە خوارەوە. ئەمەش لە ئەنجامی گرژییەکانی نێوان هێزەکانی هەسەدە و گروپە چەکدارەکان.
 
ئەم پێکدادانە لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی بەرەکانی پێشەوەی نێوان هەسەدە و گروپه چەکدارەکان لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب بەردەوامە.

 ڕوانگەی سوریا پێشتر چاودێری هاتنە ناوەوەی هێزی سەربازی گروپە چەکدارەکانی کردبوو، ئەمە بە تایبەتی دوای ئەو هەواڵانە دێت کە باس لەوە دەکەن هەسەدە خاوەنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ و تۆپخانەی دوورمەودایە لە ناوچەکە.

هەروەها سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە تۆپبارانەکە لە کاتێکدا بووە کە گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا پەرەی سەندووە. ئەمەش ڕەنگدانەوەی ناسکی دۆخی ئەمنی و بەردەوامی ناسەقامگیری لەسەر هێڵەکانی پەیوەندی نێوان هەردو لایەنە.
ئ.ه