نەیمار دوای 12 ساڵ دەگەڕێتەوە یانە کۆنەکەی

وەرزش

29/01/2025‌ 352 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەی سانتۆسی بەڕازیلی گەڕانەوەی نەیمار جونیۆری بۆ تیپەکەی ڕاگەیاند دوای 12 ساڵ لەجێهێشتنی.


ئەوەش دوای ئەوەهات، ڕۆژی  دوشەممەى ڕابردوو یانەی هیلال سعودی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ نەیمار بەڕەزامەندی هاوبەشی نێوان هەردولا ڕاگەیاند.

زۆرێک لەڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژەیان بەوەکردوە، مەبەستی داهاتوی نیمار یانەی سانتۆسی سەردەمی منداڵییەتی، کە 12 ساڵ لەمەوبەر بەجێیهێشتوە.

میدیاکان بڵاویانکردەوە، گرێبەستی شەش مانگی لەگەڵ سانتۆس واژۆکردوە بەبێئەوەی بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکە هەبێت.

باس لەوەشکراوە، یاریزانە بەڕازیلییەکە خواستی بۆ گەڕانەوە بۆ یاریگاکانی ئەوروپا هەیە دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیلی.

و: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی