شارپرێس:
تەرمی شەش کەس لەگوندێکی سەر بەشاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرانەوە، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی شارەکەش ڕایدهگهیهنێت، "هێشتا هۆکاری گیانلەدەستدانیان دیارنییەو لێکۆڵینەوە لەوبارەوە دەستیپێکردوە".
فەرزین ڕەزازادە بەڕێوەبەری فریاکەوتنی ورمێ ڕایگەیاند، لەگوندی تەلاتەپەی ورمێ، تەرمی شەش کەس لەنێو ڤێلایەکدا دۆزرانەوە.
وتوشیهتى، "ئێوارەی دوێنێ دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت، تێمێکی فریاکەوتنیان بۆ گوندەکە ناردوەو دوای گەیشتنی بۆ شوێنەکەو لێکۆڵێنەوەی سەرەتایی، بۆیان دەرکەوتوە کە شەش هاوڵاتی لەنێو ڤێلایەکدا گیانیان لەدەستداوە".
بەوتەی فەرزین ڕەزازادە، چوار پیاوو دوو ئافرەت گیانیان لەدەستداوەو تەمەنیان لەنێوان 30 بۆ 40 ساڵە.
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی ورمێ ئاماژهى بهوهشداوه، "هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەوکەسانە دیارنییە، بەڵام لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە".