ئۆپەراسیۆنی ئەمنی كە لە ١٨ی نیسانەوە لە كەمپی هۆڵ دەستی پێكردووە بەردەوامە.
وتەبێژی هێزەكانی سووریا دیموكرات ئەبجەر داود و ئەندامی هیزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بەهار عەباس بۆ ئاژانسی (ANF) رایگەیاند "لە دوای پێشهاتەكان وەك هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بڕیارماندا ئۆپراسیۆنێكی بەرفراوان لە كەمپی هۆڵ دەست پێ بكەین. ئەمەش بە ئامانجی سەقامگیری و ئاشتییە. ئەم ئۆپراسیۆنە بە بڕیاردانی هەسەدە و یەپەژە و هاوكارەكانی بەڕێوەدەبرێت."
ئەبجەر داود دەڵێت "سەرەڕای دۆخی ئەمنی و سیاسی ئێستا، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ خۆیان خستە نێو ئەركێكی قورسەوە و لە هەمانكاتدا ئەم هەنگاوە لە سایەیی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆوە ئەنجام دەدرێت و بە هەموو هێزیانەوە دەیانەوێت دەستكەوتەكانی پڕۆژەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بپارێزن."
بەهار عەباس دەشڵێت "مەترسییەكانی داعش سەرلەنوێ زیندوو دەبێتەوە لە هەموو شوێنێك هەیە. كاتێك ئەم ئۆپراسیۆنەمان دەستپێكرد نەك تەنها بۆ ئەمنیەتی كەمپەكە بە گشتی بۆ هەرێمەكە بوو."