شارپرێس:
بەهۆی سەرپێچیكردنی یاسای لایەنە سیاسییەكان، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق هەڵوەشاندنەوەی سێ حزبی ڕاگەیاند ، ڕاشیدهگهیهنێت، "ژمارەی ئەو حزبانەی بهگوێرهى پێویست لەكۆمسیۆن تۆماركراون گەیشتوەتە 310 لایەن".
هەیمان تەحسین بەڕێوەبەری گشتیی بەشی كاروباری حزبو ڕێكخراوە سیاسییەكانی كۆمسیۆن ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى:"بەڕێوەبەرایەتییەكەیان سێ حزبی سیاسیان هەڵوەشاندەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "بڕیاری هەڵوەشاندنەوەكە لەسەر داوای ئەوان بوە یان بەهۆی ئەوەی پێشێلكارییه یاساییانهى حزبە سیاسییەكانیان ئەنجامیانداوە، هەروەها سەروەتو سامانیان دەستی بەسەرداگیراوهو بارەگاكانیان داخراوه".
ئهوهشى باسكردوه، "كۆمەڵێك سەرپێچی هەبون كە پەیوەندییان بەپێشكەشنەكردنی حسابی كۆتایی، وەرگرتنی هاوكاری لەدەرەوەی عێراق، یان پەیوەستبونی بەقەوارە بیانییەكانەوە هەبوە، بەقەدەغەكردنی ئەم بابەتە بۆ كۆمسیۆنو بەڕێوەبەرایەتییەكە".
لهبهشێكى دیكهى ڕاگهیهنراوهكهدا هاتوه، "بەڕێوەبەرایەتییەكە بهگوێرهى ئەركی خۆی، سەرژمێرییەكی ئەنجامداوە، بەجێگیركردنی تیم لەبەغداو پارێزگاكان بۆ ئەوەی ناوەناوە سەردانی بارەگای لایەنە سیاسییەكان بكەن، هاوكات بەڕێوەبەرایەتییەكە بهگوێرهى یاساو پەیڕەوی ناوخۆ، پێداچونەوە بەفایلی ئەو لایەنانە دەكات كە ماوەكانیان تەواو بوە بەمەبەستی ئاگاداركردنەوەیان بەنوسراوو لەئەنجامدانی كۆنفرانسێكی فەرمی كە لەڕێگەیەوە دەتوانرێت ڕێگە بەحزبەكە بدرێت بەشداری لەپرۆسەی هەڵبژاردنەكاندا بكات".
ئاشكراشیكردوه، "ژمارەی ئەو لایەنانەی كە بهگوێرهى پێویست لەكۆمسیۆن تۆماركراون گەیشتوه 310 لایەن".
