هاوسەرۆكانی دەم پارتی لەگەڵ وەزیری دادی توركیا كۆدەبنەوە

کوردستان

20/04/2025‌ 201 جار خوێندراوه‌ته‌وه


 دەم پارتی لەراگەیەندراوێكدا دەڵێت، چارەسەركردنی ئۆندەر لە بەشی چاودێری چڕدا بەردەوامە‌و هەروەها ئەو بانگەشەیەی كە كەسێكی دیكە لە شوێنی ئۆندەر لە شاندی ئیمراڵییدا جێدەگرێت ڕەتكرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە "چارەسەركردنی ئۆندەر لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەدا بەردەوامە. پارتەكەمان لەگەڵ هەموو لیژنەكان، بە هیوایەكی مەزنەوە لە نەخۆشخانەیە و لەو باوەڕداین كە هەڤاڵمان سری سوورەیا ئوندەر لە ماوەیەكی كورتدا باش دەبێت".

دەم پارتی دەشڵێت ؛ ئەو بانگەشەی دەكرێت گوایە لە شوێنی سری سوورەیا ئۆندەر كەسێكی دیكە لە شاندی ئیمراڵی جێ دەگرێت دوورە لە ڕاستییەوە. پارتەكەمان ئەم بابەتەی بە ڕۆژ نەكردوە، چونكە ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە سری سورەیا ئوندەر باش ببێت."

ئاشكراشیكرد "لەبەر دۆخی تەندروستی سری سوورەیا ئوندەر و كاروباری زۆری پەروین بوڵدان لە نەخۆشخانە، هاوسەرۆكانی فراكسیۆنی پارتەكەمان لەگەڵ وەزیری داد كۆدەبنەوە."