كۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و ئۆجالان كۆتاییهات

کوردستان

21/04/2025‌ 207 جار خوێندراوه‌ته‌وه



  شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی پەروین بوڵدان و  پارێزەر لە نوسینگەی یاسایی سەدە فایەق ئۆزگور ئەرۆل بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ئۆجالان سەردانی ئیمراڵییان كرد‌و دوای تەواوبوونی دیدارەكەیان  گەڕانەوە.

دوای گەڕانەوەی شاندەكە لە ئیمراڵی تا ئێستا هیچ ڕاگەیەندراوێك لە شاندەكەوە نەدراوە، بەڵام چاوەڕێدەكرێت لەئایندەیەكی نزیكدا زانیاری لەبارەی ناوەرۆكی دیدارەكەیان ئاشكرابكەن.

هەرەوەها نازانرێت ئاخۆ شاندەكە لەگەڵ زیندانیانی دیكەی ئیمراڵی عومەر خەیری كۆنار، وەیسی ئاكتاش و حاملی یڵدرم كۆبوونەتەوە یان نا.

لەدوای نەخۆشكەوتنی سری سورەیا ئۆندەر ئەمە یەكەم سەردانی شاندی ئیمراڵییە بۆ لای ئۆجالان.

هاوكات لەچوارچێوەی  هەوڵە بەردەوامەكانی چارەسەری و پرۆسەی ئاشتی لە توركیا بڕیارە هاوسەرۆكانی فراكسیۆنی دەم پارتی لەگەڵ وەزیری دادی توركیادا كۆببنەوە دوای دواخستنی كۆبونەوەكەی پێشوو بەهۆی نەخۆشكەوتنی ئۆندەرەوە.