شارپرێس:
لەسەر دوو دۆسیەی گەندەڵی، دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای ڕەسافە لەبەغدا فەرمانی ڕاگرتنو دەستگیرکردنی بۆ ڕاکان جبوری پارێزگاری پێشوی بەوەکالەتی کەرکوک دەرکرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەدادگای ڕەسافە ئاشكرایكردوه، ڕاکان جبوری پێنج دۆسێی لەسەرە، پێشتر لەدادگای کەرکوکەوە دۆسییەکانی گواستراونەتەوە بۆ دادگاکانی بەغدا.
سەرچاوەکە باسى لهوهشكردوه:، دادوەری لێکۆڵینەوە ئەمڕۆ سەبارەت بەدوو دۆسیەی گەندەڵی لێکۆڵینەوەی کردوەو بڕیاری ڕاگرتنی ڕاکان جبوری دەرکردوە.
دادوەر بهگوێرهى مادەی 340 لەیاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بەکاری فەرمانبەرو بەرپرسی کارگێڕییو زیانگەیاندن بەموڵکی گشتیی بڕیارهكهى لهبارهى ڕاكان جبوریهوه دهركردوه، بەڵام هێشتا ڕاکان سەعید هەر لەدادگایەو نەگواستراوەتەوە بۆ زیندان.
زانیارییهكان باس لهوهدهكهن، پارێزگاری پێشوی کەرکوک بەتۆمەتی دۆسییەکی گەندەڵییەوە لەدادگای ڕەسەفای بەغدا دەستبەسەر کراوە کە پەیوەندیی بەهاوکاریی خێزانە ئاوارەکانی شەڕی داعشەوە هەیە.
ڕاکان جبوری لەدوای ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017وه بوە پارێزگاری سەپێنراوی کەرکوکو تاوەکو ڕۆژی 11ى 8ى 2024 لەسەر پۆستەکەی بەردەوامبوو، دواتر ڕێبوار تەها لە شوێنەکەی دانراو بوه پارێزگارى كهركوك.
باس لهوهشدهكرێت، ههشت سکاڵا لەسەر ڕاکان جبوری تۆمارکراون، بەڵام لەسەر داوای سکاڵاکارەکان پێنج دۆسیەی گواستراوەتەوە بۆ دادگای بەغدا بەهۆی نەجوڵاندنی لەکەرکوک، لەناو دۆسیەکاندا دوو کەیسی گەندەڵی لەجێبەجێکردنی پڕۆژەکاندا هەن، لەهەریەکەیان بەبڕی 500 ملیۆن دینار پارە دیار نەماوە، دۆسیەیەکی دیکەش سەبارەت بەوەیە 21 موڵک بەناوی خێزانەکەیەوەیە تەنها لەیەک گەڕەکی کەرکوک، کە گومان لەگەندەڵی تێیدا هەیە".
کاروان عوسمان بەرپرسی بەشى سکاڵاکان لەئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوکیش وتویهتى:"ڕۆژى 17ى ئهم مانگه دادگاى دەستپاکیى کەرکوک فەرمانى بانگهێشتکردنى ڕاکان جبوریى دەرکردوە، بەڵام نەچوەتە بەردەم دادگاکە، بەگوێرەى یاساش ئەگەر لەماوەى 72 کاتژمێردا نەچێتە بەردەم دادگاکە، فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەردەکرێت".