شارپرێس:
لوسی تۆمپسۆن شاجوانی پێشوی سکۆتلەندا، بەتاوانی هێرشکردنەسەر دوو پاسەوان لەپاڵەوانێتی ڕەگبی شاری ئەدینبۆرگ سیتیو لێدوانی ڕەگەزپەرستانە، سزادراو نازناوی شاجوانییەکەی لێوەرگیرایەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی زە سەن، ڕوداوەکە لەمانگی حوزەیرانی ساڵی 2023 ڕویداوە، کاتێک تیمە ئەمنییەکان ڕاپۆرتێکیان پێگەیشتوە کە تۆمپسۆن تەمەن 26 ساڵو خوشکەکەی بەتوندی سەرخۆش بون.
لەکاتی هەوڵدان بۆ دەرهێنانیان لەیاریگا، تۆمپسۆن گازی لەیەکێک لەپاسەوانەکان گرتوەو برینداریکردوە، پاشان لەگەڵ پاسەوانێکی دیکەدا ئەوکارەی دوبارەکردوهتەوە، هەروەها لەکاتی دەرکردنیدا زمانی ڕەگەزپەرستانەی بەکارهێناوە.
لەدادگای ئەدینبۆرگ، تۆمپسۆن تۆمەتەکانی ڕەتکردوهتەوەو ویستویەتی بێتاوانی خۆی بسەلمێنێت، بەڵام دادوەرەکە بڕوای بەقسەکانی نەکردوەو بڕیاریداوە بەوەرگرینەوەی نازناوی شاجوانیو غەرامەکردنی بەبڕی 790 جونەیهی ئیستەرلینی.
ئەم ڕوداوە توڕەیییەکی بەرفراوانی لەسۆشیال میدیادا بەدوای خۆیداهێنا، بەتایبەتی دوای ئەوەی ڤیدیۆ کلیپەکانی ڕوداوەکە بڵاوبونەوە، ئەمەش ڕەخنەی زیاتری لەڕەفتارە نەشیاوەکانی وەک کەسایەتییەکی گشتی لێکەوتەوە.
و: ئاکۆ ئاڵی
